بێژه‌ری سه‌ره‌كی كه‌شوهه‌وا لادرا
ژنێكی قه‌ڵه‌و جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، گرته ڤیدیۆی بڵاوكراوه‌یه‌كی كه‌شوهه‌وای كه‌ناڵی " نسمة"ـی تونسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بێژه‌رێكی قه‌ڵه‌و به جلوبه‌رگێكی نامۆوه ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ڵك به گاڵته‌جاڕی ناویانبردووه.
هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه و بێژه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی كه ناوی "رانیا تۆمی"یه‌و كچێكی جوانی باڵا رێكه و شێوازێكی جوانی هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردن، لادراوه و ئه‌و ژنه قه‌ڵه‌وه له جێگه‌ی ئه‌و دانراوه.

ئه‌و كاره‌ی كه‌ناڵه‌كه لای خه‌ڵكی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمان و پرسیاری زۆریان لادروستبووه، له وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا سه‌رنووسه‌ری كه‌ناڵه‌كه به ناوی "ریم ئه‌لسه‌عیدی" به هافینگتۆن پۆست"ـی گوتووه" ئه‌و كاره‌مان به‌بۆنه‌ی رۆژی 1/نیسان رۆژی درۆوه كردووه، بۆیه‌ش ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی كه‌شوهه‌وامان دیاریكردووه بۆ ئه‌و كاره، چونكه‌هه‌واڵه‌كانی كه‌شوهه‌وا زۆر ناودار بووه و زۆر كه‌س به‌هۆی بێژه‌ره شۆخ و شه‌نگه‌كه‌یه‌وه ته‌ماشایانكردووه، بۆیه كه‌ناڵه‌كه بریاریداوه وه‌ك دروستكردنی كه‌شێكی خۆش بۆ بینه‌ران بێژه‌ره‌كه بگۆڕیت".
كه‌ناڵه‌كه بیژه‌ره جوانه‌كه‌ی به‌هۆی درۆی نیسانه‌وه گۆڕیووه، به‌ڵام بێژه‌ره قه‌ڵه‌وه‌كه به راستی بووه‌ته جێگای سه‌رنج و قسه‌ی خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زۆرێك له‌وانه‌ی كۆمێنتیان نوسیووه گوتوویانه" كارێكی باشه و پێویسته ئه‌و بڵاوكراوه هه‌واڵیانه ته‌نها ته‌رخان نه‌كرێن بۆ كچه ناوقه‌د باریك و لاوازه‌كان".
ئه‌و ژنه‌ی جێگه‌ی بێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی گرته‌وه ناوی " ره‌جاء ته‌رابلوسییه" و له‌گه‌ڵ تیمێكی ئاماده‌كارانی بڵاوكراوه‌ی كه‌شوهه‌وا كارده‌كات، هاوكارانی به رۆحسووك و كه‌سێكی باش باسی ده‌كه‌ن.
له په‌یجه‌كه‌ی خۆشییه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ی كردی نوسیوویه‌تی" زۆر خۆشحاڵم كه راستگۆم له‌گه‌ڵ خۆم و بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌واڵی كه‌شوهه‌وام به بۆنه‌ی درۆی نیسانه‌وه پیشكه‌ش كردووه".