سیزدە بەدەری کوردانی رۆژهەڵات
له‌م رۆژه‌دا روو له سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێزده‌یه‌مین رۆژی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به رۆژی "13 به‌ده‌ر" ناسراوه و به هۆیه‌وه له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك روو له سه‌یرانگاكان ده‌كه‌ن.
رۆژی "13 به‌ده‌ر" به مانای كوتاییهاتنی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆزه، كه ده‌كاته رۆژی دووی نیسان.
سێزدە بەدەر... بە مانای دەركردنی 13 یە لە ژیان، كە بە پێی بیروباوەڕێكی كۆن خراپ و شوومە، بە مانایەكی دیكه، كە لە ھەندێ بەڵگەنامەی مێژوویی ھاتووە "دەر" بە مانای دەشت دێ كە لە كوردەواریش دەڵێن "دەشت و دەر"، ئەم خەڵكەش وەك نەریتێكی كۆن رۆژی 13 نەورۆز ھاتوونەتە ناو دەشت و سرووشت، ئەوان ئەمە بە نەریتی كۆنی كورد دەزانن.
یەكێك لەو خواردنانەی زۆر باوە لە رۆژی 13 بەدەر و زۆربەی ھەرە زۆری خەڵك لە كاتی سەیرانیان لە ناو سرووشت دروستی دەكەن، "دۆكوڵیو"ه، كه له‌لایه‌ن كابانی ماڵه‌وه ئاماده ده‌كرێت و له سرووشتی سه‌وز و به‌هاریدا، ده‌مه‌و عه‌سران، ده‌یخۆن.
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌م بۆنه‌وه كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان روویان له سه‌یرانگاكان و هه‌ر وه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره، رۆژی خۆیان له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر برد.












