زێبارى: له سبه‌ينێوه ليژنه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى لايه‌نه‌كان ده‌كات
پرسه‌كه ئه‌سته‌م نييه و ته‌نيا پرسيارێكه و پێويستى به په‌رله‌مان نييه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى بۆ تاوتوێكردنى راپرسى كۆبوونه‌وه و گه‌يشتنه رێككه‌وتن و هۆشيار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتيش رايگه‌ياند، له سبه‌ينێوه ليژنه پێكهێنراوه‌كان ده‌ست به كاره‌كانيان ده‌كه‌ن.
زێبارى بۆ كوردستان 24 راشيگه‌ياند، پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌شدارى بكه‌ن له‌و پرسه چاره‌نووسسازه و ئه‌و ليژنانه‌ى پێكهێنراون يه‌كێكيان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان و ره‌نگه سه‌رۆك وه‌زيرانيش ببينن.
گوتيشى: له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستاندا، له سبه‌ينێوه ليژنه‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌كات.
هۆشيار زێبارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى به "مێژوويى" وه‌سفكرد و گوتيشى: پرسيارى زۆرمان كردووه و پرسه‌كه ئه‌سته‌م نييه و ته‌نيا پرسيارێكه و پێويستى به په‌رله‌مان نييه و ره‌نگه بڕيارێك بێت حكومه‌ت بيدات و پرۆسه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.