دوای دوو ساڵ ده‌یویست كۆرپه‌كه‌ی له باوهشبگرێت ئێستا پاره بۆ به خاكسپاردنی كۆده‌كاته‌وه
چیرۆكی نه‌هامه‌تی خێزانێكی په‌نابه‌ر پارێزه‌رێكی ئه‌ڵمانی ده‌خاته گریان و بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی باسكردووه
K24 - هه‌ولێر:
پارێزه‌رێكی ئه‌ڵمانی، ده‌رباره‌ی نه‌هامه‌تی، خێزانێك ده‌كات، كه هه‌فته‌ی رابردوو، به‌له‌مه‌كه‌یان نغرۆبووهو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌و به‌له‌مه‌دا خنكاون، ئێستاش ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌رێته‌وه سووریا و له‌وێ به خاكیان بسپێرێت".
پارێزه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه ناوی" یرماس مامیگانی"ـیه و قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی " راینچه پۆست"ـی ئه‌ڵمانی كردووه، به گریان و چاوی پر فرمێسكه‌وه چیرۆكی خێزانه‌كه‌ی"ساڵح"ـی گێڕاوه‌ته‌وه، كه له كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌و كاته‌ی ویستوویانه بپه‌رنه‌وه بۆ یۆنان نوقم بوون، ئه‌وه‌شی به ئازاربه‌خشترین و ناخۆشترین دۆسیه داناوه كه له ژیانیدا هاتووه‌ته به‌رده‌ستی".
ئه‌و پارێزه‌ره تایبه‌تمه‌نده به كێشه‌ی په‌نابه‌ران، ئه‌وه‌شی گوتووه" ساڵح ژنه‌كه‌ی و منداڵه ساواكه‌ی و منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵانی، له ده‌ستداوه، ئێستا ئه‌و پیاوه، خه‌مبار و توڕه و دڵشكاوه".
ساڵح ته‌مه‌نی 31 ساڵانه، پێش دوو ساڵ خۆی به ته‌نها گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا، له‌و ماوه‌یه‌شدا له دیداری ژن و منداڵه‌كانی بێبه‌ش بووه، چونكه ته‌نها مافی مانه‌وه‌ی كاتی له ده‌زگای كۆچ و په‌نابه‌ران هه‌بووه".
ساڵح پێشتر سه‌ربازی یه‌ده‌گی سوپای سووریا بووه، دوو ساڵێكه له ناوچه‌ی "راتنگن" له هه‌رێمی راین فیستڤالیا ده‌ژی".
ئه‌و به ناڕه‌حه‌تییه‌كی زۆر پێش دوو ساڵ، رێگاكانی ناوچه‌ی بهڵكانی بڕیبوو، ئه‌و رێگه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ری پێداهاتنه باكووری ئه‌وروپا، ناچار هاوسه‌ره دووگیانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی له لای خزم و كه‌سه‌كانی له توركیا جێهێشتبوو، به‌هیوای ئه‌وه‌ی رۆژێك بیانباته ئه‌وبه‌ر ده‌ریا و رێگا پڕ زه‌حمه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و به‌ڵكان".
ساڵح ده‌یویست له ئه‌ڵمانیا كارێكی بۆبكه‌ن تا به رێگایه‌كی یاسایی ژن و منداڵه‌كانی ببات، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه به‌دینه‌هات، ئه‌ڵمانیاش له مانگی ئاداری ساڵی 2016 دا بڕیارێكی ده‌ركرد ته‌نها بۆی هه‌بوو مافی مانه‌وه‌ی كاتی ده‌ستبخات، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی نه‌دا به یاسایی منداڵه‌كانی ببات".
.jpg)
ساڵح مامه‌ڵه‌ی مافی پهنابهرێتیشی ده‌ستپێكردبوو، به‌ڵام زۆر درێژهیكێشابوو، هه‌ر بۆیه خێزانه‌كه ناچار بوون، ملی رێگای نایاسایی بگرنه‌به‌ر، ئیتر نه‌یانتوانیووه له توركیا له چاوه‌روانیدا بمێننه‌وه".
ئه‌و خێزانه ده‌مێكه به ده‌ست جوداییه‌وه ده‌یانناڵاند، ساڵح منداڵه ساواكه‌ی له باوه‌ش نه‌گرتبوو، بۆیه سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌یان كردووه و ژنه‌كه‌ی ساڵح و منداڵه‌كانی ملی رێگای هات و نه‌هاتیان گرتۆته‌به‌ر، رێگایه‌ك، زوو بڕایه‌وه و ئه‌وانی به ئامێزی ساڵح نه‌گه‌یاند.
پارێزه‌ره‌كه له زاری كه‌سێكی نزیكی ساڵح له ئه‌ڵمانیا، گوتوویه‌تی، پێشتر ساڵح مانگانه بڕی 300 یۆرۆی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی له توركیا ناردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا كاره‌كه‌ی له ده‌ستداوه و نه‌یتوانیوه چیدیكه پاره بنێرێته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه بووه بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی بێزارببن و ئه‌و رێگا پڕمه‌ترسییه بگرنه‌به‌ر".
.jpg)
خێزانه‌كه‌ی ساڵح له‌گه‌ڵ 19 كه‌سی دیكه‌دا له‌و به‌له‌مه‌دا بوون، كه هه‌ر زوو له كه‌ناراوه‌كانی باشووری رۆژئاوای توركیا كه‌وته ژێر ئاو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی مردنی ژنه‌كه‌ی ساڵح و منداڵه ساواكه‌ی و منداڵێكی دیكه‌شی، له‌و 19 كه‌سه‌ش 16 یان مردن.
پارێزه‌ره‌كه‌ی ساڵح ده‌ڵێ:" چاوه‌ڕوان بووه بگه‌نه یۆنان، زوو زوو ته‌له‌فۆنی بۆكردوون، به‌ڵام دواجار ته‌له‌فۆنی كردووه و كه‌سێكی دیكه وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه زانیوویه‌تی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ستداوه، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیان و ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرابووه".
خه‌م و ئازاره‌كانی ساڵح سه‌ره‌ڕای له ده‌ستچوونی خێزانه‌كه‌ی، هێشتا زیاتر ده‌بێت، چونكه ئاگاداریان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان ببه‌نه‌وه بۆ سووریا، پێویستی به 2000 هه‌زار یۆرۆیه، ده‌بیت ئه‌و پاره هه‌ر كۆبكاته‌وه تا له وڵاته‌كه‌ی خۆی بیاخاته ژێر خاك".
.jpg)
ساڵح ناتوانێت بیشگهڕێتهوه بۆ توركیا، وه‌ك چۆن به زیندوویی ژن و منداڵه‌كانی نه‌بینییه‌وه، به مردوویش ناتوانێت ته‌رمه‌كانیان ببینێت، ئێستا پارێزه‌ره چاو به فرمێسكه‌كه‌ی، هه‌ڵمه‌تێكی پاره كۆكردنه‌وه‌ی له ئۆفیسی پارێزه‌رانی شاری دوسڵدۆرفی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێكردووه، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هاوكاری بۆ ساڵح كۆبكاته‌وه تا ته‌رمی ژن و منداڵه‌كانی به خاكبسپێرێت، تا ئێستا تونیوییهتی بڕی 2300 یۆرۆ بۆ ساڵح كۆبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شی به‌خاكسپاردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات".
پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێت" ساڵح ده‌یه‌وێت ته‌رمه‌كانیان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سووریا، ئه‌مه‌ش كه‌مترین كارێكه بتوانین بۆی ئه‌نجام بده‌ین".
پارێزه‌ره‌كه ده‌ڵێت" بڕێك پاره‌ش له‌وه‌ی له داهاتوو كۆیده‌كه‌ینه‌وه، ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست خه‌ڵك رزگار ده‌كه‌ن، ئێمه زۆر دڵشكاو و نیگه‌رانیین له‌وه‌ی رووده‌دات".
وێنه‌ی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوه بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ساغنه‌بووه‌ته‌وه كه هی كێن، جگه له‌م وێنانه كه هاوژین و منداڵه‌كانی ساڵحن.