مه‌لاكه‌ی ئاكرێ ده‌رباره‌ی بێ ئه‌خلاق وه‌سفكردنی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
"نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه و حه‌رام نییه"
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی مەلا عه‌نته‌ر عیسا، ناسراو به مه‌لا عەنتەر ئاكرەیی، لە وتارێكدا ھێرشی توندی كرده‌سه‌ر جەژنی نەورۆز و بەشداربووانی ئاھەنگ و رێوڕەسمی نەورۆز، بەتایبەتی لە ئاكرێ بەبێ ئەخلاق و فاسید ناوبرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا گوتاری ئه‌و مه‌لایه لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، كە ھێرش دەكاتە سەر ئاھەنگەكانی نەورۆز و لای خه‌ڵك نیگه‌رانییه‌كی زۆری به‌دواداهات.
دواتر له‌لایەن ئەوقافی ئاکرێ و یەکیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لقی ئاکرێ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بانگهێشتكراوه، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر مەلا عه‌نته‌ر له قسه‌كانی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و گەیشتووتە قەناعەت کە لە لێدوانەه‌یدا هەڵە بووه.
ئه‌و مه‌لایه له‌وباره‌یه‌وه به تایبه‌تی قسه‌ی بۆ كوردستان24 كردووه و رایگه‌یاندووه" نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورده و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌رام نییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌م گكه نوێ نییه و هی دوو ساڵ پێش ئێستایه، قسه‌ی زۆریان پێگوتووم، له كاتێكدا من نه‌مگوتووه نه‌ورۆز حه‌رامه، به‌ڵكو گوتوومه، تێكه‌ڵبوونی ژن و پیاو ته‌قاندنی گوللـه و گوللـه‌ی ئاگرین حه‌رامه، ئه‌مه‌ش نوێ نییه و له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا بێت حه‌رامه، به‌ڵام نه‌ورۆز حه‌رام نییه و جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه".
له‌لایه‌ن / ئاری حسێن: په‌یامنێری كوردستان24 له ئاكرێ