سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
هۆشداری له قۆناغی دوای داعش ده‌دات.. "ده‌كه‌وینه ژێر ده‌ستی میلیشیاكان"
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له عێراق، جارێكی دیكه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له قۆناغی دوای داعش.
سه‌در له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست ئۆنلاین، نیازی خۆی بۆ ئایینده "میلیشیاكان" له عێراق نیشانداوه و رایگه‌یاندووه، ئه‌وه‌شیی دووپاتكردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، به هێزه‌كه‌ی خۆیشیه‌وه، له پێناو رێگریكردنیش له پێكدادان و شه‌ڕی نێوان سووننه و شیعه، عه‌ره‌ب و كورد، ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی به په‌له بكرێت.
سه‌در ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كه حه‌شدی شه‌عبی به یاسایی كراوه و ده‌ڵێت: "من وای ده‌بینم عێراق دوای داعش ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه پێویستمان به هه‌ڵوێستی به‌هێزی حكوومه‌ت هه‌یه و پێویسته مه‌له‌فی ئه‌منی له چوارچێوه‌ی سوپای عێراقدا بێت و پێمخۆشه یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌كدارانیشی بچنه ریزی سوپای عێراق".
سه‌در راشیگه‌یاند، كه ترسی له قۆناغی دوای تێكشكاندنی داعش هه‌یه و روونیكرده‌وه، پێشنیازه‌كه‌ی له ترسی ململانێی تایه‌فی و ره‌گه‌زی دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ده‌شڵێت: "من ده‌مه‌وێت له‌و شه‌ڕه دووربكه‌ومه‌وه، من شانازی به جۆراوجۆری عێراق ده‌كه‌م، به‌ڵام ترسی من له‌وه‌یه ببینه بینه‌ری له‌ناوبردنی هه‌ندێك گرووپی ره‌گه‌زی و تایه‌فی".
داواكه‌ی سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بۆ حه‌شدی شه‌عبی درێژ بكات، ده‌ستی ده‌بڕن.
سه‌در دژایه‌تی خۆیشیی بۆ بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌ربڕی و گوتی: "به هه‌موو جۆرێك بوونی ئه‌و هێزه ره‌تده‌كه‌مه‌وه، ناشمه‌وێ هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی ببینم، چونكه ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی تێڕوانینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن".