وێنه‌ی گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كانی سان پترسبۆرگ بڵاوكرایه‌وه
به وێنه و ڤیدیۆ.. له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له لێكۆڵه‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆی وێستگه‌ی میترۆی سان پیتربۆرگ رایگه‌یاند، گومانلێكراوێكی ته‌قینه‌وه‌كان، له كامێراكانی چاودێری وێستگه‌كه ده‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، پێده‌چێت ئه‌و گومانلێكراوه، بۆمبه چێندراوه‌كانی له‌ناو دوو جانتا له یه‌كێك له فارگۆنه‌كانی میترۆی سان پترس بۆرگ جێهێشتووه و دواتریش ته‌قیونه‌ته‌وه.
میدیا رووسییه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه، كه بۆمبێكی دیكه له نزیك شوێنه‌كه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی میترۆی سان پترسبۆگ، 10 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
