جه‌به‌لتاریق.. بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كه‌ی به‌رده‌م به‌ریتانیا
به‌ریتانیا و ئیسپانیا ده‌خاته ململانێی نوێ
K24 - هه‌ولێر:
جه‌به‌لتاریق، كه هه‌رێمێكی بچووكی دووره ده‌سته‌كانی سه‌ر به به‌ریتانیایه، به بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كه‌ی نێوان به‌ریتانیا و ئیسپانیا داده‌نرێت له دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌هۆی ئه‌و ململانێ مێژووییه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه هه‌یه.
جه‌به‌لتاریق، ناوه‌كه‌ی له تاریق بن زیادی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كانه‌وه وه‌رگرتووه و نزیكه‌ی 750 ساڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌یدا بووه، دواتریش له ساڵی 1501 به یه‌كجاری بووه‌تة به‌شێك له شانشینی ئيسپانیا.
دوای نزیكه‌ی دوو سه‌ده، به‌ریتانیا, به هاوكاری هۆڵه‌ندا و نه‌مسا "ئۆستریا" هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كه و ئیسپانیایان ناچار كرد، له رێككه‌وتننامه‌ی "ئۆتریشت" له ساڵی 1714 به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمه‌كه ببێت.
هه‌رێمه‌كه ساڵی 1967 له ریفراندۆمێكدا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی دانیشتووانه‌كه‌ی بڕیاریاندا به یه‌كجاری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا بمێنێته‌وه و واز له ئیسپانیا بهێنن.
ساڵی 1985 ئیسپانیا بووه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ندامن، به‌مه‌ش توانرا سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا بكاته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه نزیكه‌ی 31 هه‌زار كه‌سه و رووبه‌ره‌كه‌ی 6.8 كیلۆمه‌تر دووجا ده‌بێت و جۆری دراوه‌كه‌شی پاوه‌ندی جه‌به‌لتاریق و پاوه‌ندی به‌ریتانیه.
دوای ده‌رچووی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیسپانیا داوای پشتگیری یه‌كێتییه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌ڵام تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری جه‌به‌لتاریق نابن، ته‌نها به یه‌ك مه‌رج نه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی دیموكراتییانه‌یه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز