عێراق به‌رمیلێك نه‌وتی به جووتێك نه‌عل داوه
لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دۆسیه‌یه‌كی زۆری گه‌نده‌ڵییان له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئاشكرا كردووه.
عه‌واد عه‌وادی، له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاندووه، كه لێپرسینه‌وه له عه‌دیله حه‌موود، هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسی له دواوه نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له‌و هه‌موو دۆسیه گه‌نده‌ڵییه‌یه كه له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌ن.
عه‌وادی ده‌ڵێت: "دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان به به‌ڵگه‌وه ئاشكرا كردووه، نزیكه‌ی 600 حاڵه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمانه‌وه راگیراون، چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی شێرپه‌نجه له زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كاندا نییه".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی ده‌كات، به‌ر له سێ مانگ حكوومه‌تی عێراق، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی به 29 دۆلار فرۆشتووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی گرێبه‌ستی كڕینی نه‌علی كردووه، كه هه‌ر نه‌علێك 27 دۆلار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق كه‌وتووه.

عه‌وادی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گرێبه‌سته‌كان به ناڕوونی كراون و ده‌ڵێت: "له هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌بووه، وه‌زیر خۆی بچێته كۆمپانیایه‌ك و به بڕی 30 ملیۆن دۆلار، گرێبه‌ستی هێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و وه‌زیره هه‌ریه‌ك له حازم حه‌موود، عه‌لی حه‌موود، نادیه حه‌موود، فه‌هیمه حه‌موود، كه خوشك و برای ئه‌ون له‌گه‌ڵ هادی زوهێری هاوسه‌ری له نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی دامه‌زراندوون".
بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق، 26 پرسیار ئاماده‌كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی بیست و یه‌كه‌م پرسیار، پشێوی كه‌وته نێو په‌رله‌مانتاران، به‌تایبه‌تیش كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌و هۆیه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مان، بۆ سبه‌ی دواخرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و 26 پرسیاره، دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له سووتانی 5 بنكه‌ی ته‌ندرووستی و به‌شێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌بووه، به‌ڵام پرۆسه‌كه، به‌هۆی پشێوی نێوان په‌رله‌مانتاران، دواخرا.