زیاتر لە 60 سەركردە و چەكداری داعش كوژران
فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان كۆبوونەوەیەكی چەكدارانی داعش كردە ئامانج
K24 - ھەولێر
لە ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی داعش لە رۆژئاوای مووسڵ كوژران.
بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، كۆبوونەوەیەكی چەكدارانی داعشی لەگەڕەكی تەنەك لەرۆژئاوای مووسڵ كردە ئامانج، بەھۆیەوە ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و چەكداری داعش كوژران.
بەرپرسە كوژراوەكانی رێكخراوی داعش بریتین لە، حازم جبوری ناسراو بە ئەبو قەیس، بەرپرسی پۆلیسی داعش لە گەڕەكی تەنەك، محەمەد بجاری ناسراو بە ئەبو شاھین، بەرپرسی كەتیبەی ئیسلام، ڤیدار ئاكرەیی ناسراو بە ئەبو سلێمان كوردی، بەرپرسی سەربازی لەگەڕەكی تەنەك و موجاھید عنزی ناسراو بە ئەبو موستەفای، سعوودی بەرپرسی دیوانی زەكات لەگەڕەكەكە.
ھاوكات، فڕۆكەكانی ئێف 16عێراق لە بۆردوومانێكدا، 60 چەكداری داعشییان لە شارەدێی كەرابلەی سەربە قائیم كوشت، كەزۆربەیان ھەڵگری رەگەزنامەی بیانی بوون.