"وێنه‌ی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رووسیا بڵاوكرایه‌وه"
"سه‌ر به گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه"
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵێكی رووسی له بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌واڵه‌كانیدا وێنه‌ی كه‌سێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت" پۆلیس به دوای ئه‌م كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێت و هۆكاری گه‌ڕانی پۆلیس بۆ ئه‌م كه‌سه‌ش په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وێستگه‌ی میترۆی سان پترسبێرگ هه‌یه".
ئه‌و وێنه‌یه‌ش له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی " فو‌نتانكا" پیاوێكی ریشدار ده‌بینرێت كه كڵاوێكی ره‌شی له‌سه‌ردایه و ته‌مه‌نی 50 ساڵێك ده‌بێت".
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسی، له سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێكاری یاسا بڵاویكردووه‌ته‌وه" ئه‌و كه‌سه‌ی گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سان پترسبێرگه، پێده‌چێت خۆكوژ بێت و په‌یوه‌ندی به گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی رووسیاوه هه‌بێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پارچه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سێك دۆزراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بێت، به‌ڵام تا ده‌گه‌نه دوایین ئه‌نجام به‌هۆی پشكنینی DNA به ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست ناكه‌نه‌وه".
پێگه‌ی هه‌واڵی رووسیا، رایگه‌یاندووه" ئه‌و پیاوه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت، 20 خوله‌ك پێش ته‌قینه‌وه‌كه چووه‌ته وێستگه‌ی پترۆگراد سكایا".
ئه‌و وێنه‌یه‌ش له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه گیراوه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا زیاتر له 50 كه‌سیش بریندار بوون.

