گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە مووسڵ دۆزرایەوە

زۆرینەی قوربانیانی نێو گۆڕەكە ژن و منداڵ، لەكاتی ھەڵاتنیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون

K24 - ھەولێر

گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشووری مووسڵ دۆزرایەوە، كە زۆرینەی قوربانییەكانی لە ژن و منداڵ پێكھاتوون.

ھێزەكانی عێراق، تەرمی 20 كەسیان لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا لە باشووری مووسڵ دۆزیەوە، كە زۆربەیان لە ژن و منداڵ پێكھاتوون و لەكاتی ھەڵاتنیان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون.

بەشێك لە تەرمەكانیش بەھۆی تێكچوونیان ھەر لەو گۆڕەدا نێژرانەوە.

لەكاتی ھەڵاتنی خەڵك لە ناوچەكانی ژێردەستی داعش، زۆرجار لە رێگا لەلایەن داعشەوە تەقەیان لێدەكرێ یان بۆمبی چێندراویان پێدا دەتەقێتەوە، بەم ھۆیەشەوە تاكو ئێستا ژمارەیەكی زۆر بوونەتە قوربانی.