سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی لای یڵدرمه
"توركیا به‌رده‌وام پشتیوانی توركمانه‌كان بووه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند" بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، كۆبووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی حكومه‌تی توركیا كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆلو كردووه" یڵدرم له ئۆفیسی فه‌رمی خۆی چاوی به ساڵحی كه‌وتووه و ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه قسه‌یانكردووه".
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، داوایكردووه، تورکمانەکانی عێراق بە بێ جیاوازی مەزھەبیی هه‌مه‌هانگی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، بەھۆی پشتیوانی بەردەوامی تورکیا بۆ تورکمانەکانی عێراق سوپاسی یڵدرمی کردووه و جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەماھەنگی و ھاوکاریکردن لە داھاتوودا زیاتر دەبێ.
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی هاوكاتی پێشهاته نوێیه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه‌كانی حزبه‌كه‌یانه له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و نوێنه‌رانی توركمانیش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرۆژه بڕیارێكیان بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان له شاره‌كه خستبووه به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌و هۆیه‌شه‌وه بریاردرا ئاڵای كوردستان بهێنرێته خواره‌وه.
به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ره‌تكرده‌وه و بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له پارێزگاكه‌شدا په‌سه‌ندكرد.