ئه‌مریكا شوێنی به‌غدادی بزركردووه
به‌غدادی له مووسڵ نییه و ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری پێشبینی كردبوو واده‌رنه‌چووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن، هێزه‌كانی ئه‌مریكا شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعشیان بزركردووه و به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری هه‌واڵگریی، ده‌ركه‌وتووه له شاری موسڵ نییه".
تۆڕی ته‌له‌ڤیزیۆنی abc له به‌رپرسێكی پایه‌بڵندی ده‌زگای دژه تیرۆری ئه‌مریكی زانیووه، ئێستا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له شاری مووسڵ نییه و هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستكراویش له به‌رده‌ستدانییه كه كه‌ی ئه‌و شاره‌ی جێهیشتووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی" هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، تیمێكی دژه تیرۆری ئه‌مریكی پێیانوابووه، توانیوویانه به ته‌واوی شوێنی مانه‌وه‌ی "خه‌لیفه"ـی داعش دیاریبكه‌ن و گوتوویانه له ناو شاری مووسڵدا گه‌مارۆدراوه. به‌ڵام زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌م دواییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و خه‌مڵاندنانه‌دا هه‌بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌غدادی له مووسڵ ئابڵۆقه نه‌دراوه، له كاتیكدا به‌شیكی زۆری رۆژئاوای مووسڵیش به‌م دوواییانه كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه".
به‌ڵام به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵا كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت ده‌ڵێت" هێزه‌كانی ئه‌مریكا پێیانوایه به‌غدادی له شوێنێكدا خۆی حه‌شارداوه كه شوێنیكی ئایینییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قام و ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵی پر دانیشتوان و نه‌توانراوه به‌هۆی بوونی خه‌ڵكێكی زۆری سڤیل بكرێته ئامانج و بۆردوومان بكرێت".