یاریزانێک رۆناڵدۆ و مێسی بەشەڕ دەهێنێت

هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێت بیبەنە یانەکانیان

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی لەسەر یاریزانێک دەبێتە شەڕیان و هەردوو یاریزانەکە دەیانەوێت یاریزانەکە بگوازنەوە ریال مەدرید و بارسێلۆنا.

رۆژنامەی دەسیلی ئێکسپرێسی بەریتانی رایگەیاندووە، بێرناردۆ سیلڤای ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مۆناکۆی فڕەنسی بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی رۆناڵدۆ و مێسی راکێشاوە و هەردوو ئەستێرەکە دەیانەوێت ئەم یاریزانە لە ریال یان بارسا ببینن.

سیلڤای 22 ساڵان لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان 8 گۆڵی کردووە، بۆیە رۆناڵدۆ دەیەوێت بەرپرسانی یانەکەی رازی بکات هەوڵ بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ بدەن، چونکە کریس لە پۆرتوگاڵ شارەزای ئاستی هاونیشتیمانەکەیەتی، هەرچی مێسیشە بە شێوازی یاریکردنی سلیڤا سەرسامە، چونکە سیلڤا لە فڕەنسا بە مێسی پۆرتوگاڵییەکان ناوزەد دەکرێت.