زاواكه‌ی تره‌مپ چووه‌ته نزیك مووسڵ
بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جێرید كوشنه‌ر، گه‌وره راوێژكار و زاوای دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به یاوه‌ری جه‌نه‌رال جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له نزیك مووسڵ ده‌كات.
كوشنه‌ر، به هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی، به یاوه‌ری دانفۆرد، بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌مام عه‌لیلی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و له‌وێوه گوێبیستی گوته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بووه، له باره‌ی ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕی دژی داعش.
كوشنه‌ر له حه‌مام عهلیلهوه، كه ته‌نها 16كیلۆمەتر له شاری مووسڵ دووره، هیوای ئه‌وه‌ی خواست، مووسڵ به‌زوویی كۆنتڕۆڵبكرێتهوه و راشیگه‌یاند، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، سه‌ركه‌وتنی جیهان بێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، كوشنه‌ر و دانفۆرد، گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێكرا.