فوئاد حوسێن: كێشەمان لەگەڵ بیركردنەوەی نوێی بەغدا ھەیە

"ئەگەر بەوشێوەیە بێت ھیچ كاركردنێكی ھاوبەشمان لەگەڵ بەغدا نەماوە"

K24 - ھەولێر

فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئێمە كێشەمان لەگەڵ بیركردنەوەی نوێی بەغدا ھەیە كە باس لە كەمینە و زۆرینە دەكات، ئەگەر بەوشێوەیە بێت ھیچ كاركردنێكی ھاوبەشمان لەگەڵ بەغدا نەماوە.