باڵیۆزی عێراق له رۆمانیا: ده‌كرێت هه‌رێم و به‌غدا ببنه دوو ده‌وڵه‌تی كۆنفیدراڵی
ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له پێشانگاكه‌دا نیشانه‌ی بایه‌خدان و رێزگرتنه له فیكر
K24 - هه‌ولێر:
حسێن سنجاری، باڵیۆزی عێراق له رۆمانیا، له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان24، كه له په‌راوێزی 12ـیه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر له‌گه‌ڵیدا سازكرا، باسی پرسی ریفرادۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گووتی" ده‌كرێت به دانیشتن و رێككه‌وتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و هه‌ریمی كوردستان و عێراق ببنه دوو ده‌وڵه‌تی كۆنفیدراڵی.
هه‌روه‌ها باسی له كاریگه‌ری و گرنگی كوردستان24 كرد و گووتی" له‌م كه‌ناڵه‌وه رووداوه‌كان كوردستان نیشانی ده‌ره‌وه ده‌درێت و خه‌ڵكی كوردستانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به گرنگییه‌وه باسی كوردستان24 ده‌كه‌ن و لێره‌وه ئاگاداری رووداوه‌كان ده‌بن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 ده‌رباره‌ی گرنگی پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كتێب به‌و ئاسته كه جاری دوازدهیهمینه ده‌كرێته‌وه، حسێن سنجاری گووتی" پێشانگاكه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشانگا گه‌ورانه‌ی له ده‌ره‌وه به‌شداریم تێداكردووه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، ته‌نها هه‌ندێك چالاكی هونه‌ری جیاواز نه‌بێت ئه‌ویش په‌یوه‌سته به كرانه‌وه و لیبراڵبوونی خه‌ڵكی له ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی" به‌ڵام پێشانگاكه ده‌رفه‌تێكی باشی ره‌خساندووه تا به‌شداره بیانییه‌كانی ئه‌و پێشانگایه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌واڵ و بارودۆخی كوردستانبن".

ده‌رباره‌ی رۆڵی رۆشنبیرانی كوردیش قسه‌ی بۆ پێشكه‌شكاری ستۆدیۆی كراوه‌ی كوردستان24 له پێشانگاكه‌دا كرد و گووتی" وه‌ك پێویست رۆڵیان له دروستكردنی رای گشیدا نییه و زیاتر به درووشم و دروستكردنی كه‌شێكی هه‌ستیارییه‌وه سه‌رقاڵن و كه‌متر له رووی زانستییه‌وه قسه‌ی جددی و بنیانتنهریان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گووتی به بینینی سه‌رۆك بارزانی له پێشانگاكه‌دا زۆر خۆشحاڵبووم، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كورد بایه‌خ به فیكر ده‌دات و رێزی لێده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پرۆسه‌ی ریفراندۆم و مافی كورد له به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی گووتی" هیچ كه‌سێك نییه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌یاری ئه‌و مافه‌ی كوردبێت و زۆریش به ئازایه‌تی كورد و پێشمه‌رگه سه‌رسامن، كه توانیان داعش تێكبشكێنن. بۆیه ده‌ڵێم كه‌س رێگرنییه و پێویسته خۆمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه كاربكه‌ین و ئه‌نجامی بده‌ین".