عه‌دنان موفتى: ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك داناگيرێت

نوێنه‌رى ره‌وتى سه‌در، رايگه‌ياند، عێراق ئيتيحاديه‌ و هه‌رێمى كوردستان تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌.

K24 – به‌غدا:

دواى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان عه‌دنان موفتى رايگه‌ياند، ئاڵاى كوردستان له‌ كه‌ركووك ناهێنرێته‌ خواره‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، نوێنه‌رى ره‌وتى سه‌در، رايگه‌ياند، هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق به‌يه‌كه‌وه‌ قوربانيان داوه‌ و له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ كه‌ عێراق ئيتيحاديه‌ و هه‌رێمى كوردستان تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌.

گوتيشى: ئه‌و تايبه‌تمه‌ندييه‌ هه‌موو بواره‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و پێويستيان به‌ دانووستان و لێكتێگه‌يشتنى هاوبه‌ش هه‌يه‌ له‌ ژێر سايه‌ى نيشتيمانيدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئيتيحاديدا و ته‌واوى رۆڵه‌كانى هه‌رێم و حه‌شدى شه‌عبى و هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌موويان به‌يه‌كه‌وه‌ به‌شدارن له‌ به‌رگريكردن و شه‌ڕى دژى داعش و تا قوربانيدان هه‌بێت له‌ پێناو نيشتيماندا پێويستمان به‌وه‌يه‌ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ين به‌ دانووستان و لێكتێگه‌يشتن.