وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هۆشداری ده‌داته وڵاتانی دراوسێ
"له‌ناو باری چیمه‌نتۆدا جگه‌ر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، هۆشداری داوه‌ته وڵاتانی دراوسێ تا ئاسانكاری بۆ ئه‌و به‌رهەمانه بكه‌ن كه له پێداویستی ناوخۆ زیاتره.
وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌ك چۆن به‌رهه‌می وڵاتانی دراوسێی هه‌رێمی كوردستان، به لێشاو بۆ ئێمه هاورده ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ش رێگه بده‌ن به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی وڵاتانی دراوسێ بكرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ئاماده‌یی بۆ ئاسانكاری ده‌ربڕیوه بۆ هه‌موو ئه‌و بازرگانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
هاوكات وه‌زیری كشتووكاڵ داوای له كوالێتی كۆنترۆڵ كرد، رێگه به هاوردنی به‌رهه‌می قاچاخ نه‌ده‌ن، چونكه زیانێكی گه‌وره به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌گه‌یه‌نێت، گوتیشی له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، جگه‌ر له‌ناو باری چیمه‌نتۆدا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه.