دۆسیهی داڕمانی پردی خانی له زاخۆ كۆتاییهات
دادگا هیچ كهسێكی تۆمهتبار نهكرد و پارێزگاریش سهری سوڕماوه
K24 - زاخۆ:
دوای بڕیارێکی دادگای زاخۆ لەسەر ئازادکردنی ئەو پێنج لایەنەی کە تۆمهتباربوون لە شکستھێنان و سەرنەکەوتنی پرۆژەی پردی خانی لە زاخۆ، و پەسەند کردنی ئەم بڕیارە لەلایەن دادگای تیھەڵچوونەوەی دهۆك، چەندین ناڕازیبونی خەڵک و بەرپرسانی ئەو دەڤەرەی بەدوای خۆیدا ھێناوە، لەوانەش پارێزگاری دھۆک و ئەندامی داواکاری گشتی زاخۆ تێبینی و سەرنجی زۆریان لهسەر ئەم بڕیارە ھەیە.