به‌ريتانيا: رووسيا ڤيتۆ به‌كاربهێنێت يه‌كلايه‌نه سزاى سووريا ده‌ده‌ين
خۆرئاوا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر ديمه‌شقدا.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى به‌ريتانيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، خۆرئاوا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر ديمه‌شقدا.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر رووسيا مافى ڤيتۆ له دژى پڕۆژه بڕيارى خۆرئاوا به‌كاربهێنێت، ئه‌وا وڵاتانى خۆرئاوا يه‌كلايه‌نه بڕيارى خۆيان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى بۆردومانى كيميايى شارۆچكه‌ى خان شێخۆن، كه بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى ده‌يان منداڵ و هاووڵاتى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى سازكرد.
ماسيۆ رايكرۆفت، نوێنه‌رى به‌ريتانيا له كۆبوونه‌وه‌كه رايگه‌ياند، به‌رهه‌ڵستكاران ئاشكرايان كردووه، كه ژماره‌ى قوربانييه‌كان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى سه‌د كه‌س.
نوێنه‌رى به‌ريتانيا ره‌تيكرده‌وه، له سووريا جگه له هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د هيچ لايه‌نێكى ديكه چه‌كى كيميايى هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه بۆ تێوه‌گلانى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايش تاوانى جه‌نگه و داوا له رووسيا ده‌كه‌ين ئيدانه‌ى ئه‌و په‌لاماره بكات و هاوڕاى ئێمه بێت".
رايكروفت له باره‌ى رووسياوه گوتيشى: ئێمه رووسيا به بهرپرسيارى ئه‌و ره‌وشه ده‌زانين. چونكه ئه‌وه رووسيا و چين بوون پێشتر پڕۆژه بڕيارێكى ئێمه‌يان په‌ك خست بۆ سزادانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش رووسيا ڤيتۆ به‌كاربهێنێت ئه‌وا وڵاتانى خۆرئاوا به گشتيى و ئه‌وروپا به تايبه‌تى هه‌نگاوى يه‌كلايه‌نه بۆ سزادانى سووريا ده‌گرنه به‌ر.