فه‌ره‌نسا: رووسيا به‌رپرسيارى ره‌وشى سووريايه
به دوور نازانرێت ئه‌مڕۆ پڕۆژه بڕيارى سزادانى سووريا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى فرانسوا ديلاته‌ر رايگه‌ياند، به دوور نازانرێت ئه‌مڕۆ پڕۆژه بڕيارى سزادانى سووريا بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
فرانسوا ديلاته‌ر، گوتيشى: رووسيا به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست له سووريا ده‌كات، به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ و تايبه‌ت به‌رپرسيارێتى ره‌وشى نوێى سوورياى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى بۆردومانى كيميايى شارۆچكه‌ى خان شێخۆن، كه بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى ده‌يان منداڵ و هاووڵاتى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى سازكرد.
ماسيۆ رايكرۆفت، نوێنه‌رى به‌ريتانيا له كۆبوونه‌وه‌كه رايگه‌ياند، به‌رهه‌ڵستكاران ئاشكرايان كردووه، كه ژماره‌ى قوربانييه‌كان گه‌يشتووه‌ته سه‌رووى سه‌د كه‌س.