سووريا: به هيچ شێوه‌يه‌ك چه‌كى كيميايى به‌كارنه‌هاتووه
سوپاى سووريا هيچ جۆره چه‌كێكى كيميايى نييه
K24 – هه‌ولێر:
منزر مونزر، جێگرى نوێنه‌رى سووريا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، توركيا رۆڵێكى دوژمنكارانه له دژى سووريا ده‌گێڕێت و سوپاى سووريا هيچ جۆره چه‌كێكى كيميايى نييه و له رابردووش‌دا 90 نامه و نووسراومان له باره‌ى هه‌بوونى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن ميليشياكانه‌وه داوه‌ته نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
منزر مونزر جێگرى نوێنه‌رى سووريا له وته‌ى خۆي‌دا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى له توركيا گرت و رايگه‌ياند، ئه‌و وڵاته له پێناو ده‌ربازكردنى ميليشياكانى هاوسۆز و لايه‌نگرانى له ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى سه‌رقاڵى ناشيرينكردنى سووريايه.
هه‌روه‌ها ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت و گوتيشى: ئێمه به به‌ڵگه‌وه 90 نامه و نووسراومان ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى هه‌بوونى چه‌كى كيميايى له لايه‌ن ميليشيا چه‌كدارييه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى بۆردومانى كيميايى شارۆچكه‌ى خان شێخۆن، كه بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى ده‌يان منداڵ و هاووڵاتى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى سازكرد.