ڤیدیۆی بۆردوومانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی قوربانیانی كیمیایی تێدا چاره‌سه‌رده‌كرا بڵاوده‌بێته‌وه
"ده‌نگ و هه‌رایه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێت و شاشه‌كه له تۆز و خۆڵی بۆردوومانه‌كه‌دا نوقم ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسانی سووری، چركه‌ساته تۆقێنه‌ره‌كانی بۆردومانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا، وێنه‌گرتووه، له‌و كاته‌ی رۆژنامه‌نووسێك قسه ده‌كات، فڕۆكه‌كان بۆردوومانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و بۆردوومانه هه‌مان ئه‌و رۆژه‌یه كه به‌یانییه‌كه‌ی فڕۆكه‌كان، گوندی خان شیخون له شاری "ئه‌دلب"ـیان بۆردوومانكردووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوون، تا ره‌وشی قوربانیانی هێرشه كیمیاییه‌كه ببینن و بڵاوبكه‌نه‌وه، له‌و كاته‌دا فرۆكه‌كان جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و به برینداریش ده‌ست له خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ڵناگرن و بۆردوومانیان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه رۆژنامه‌نووسێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا راپۆرتێك ئاماده‌ده‌كات، له ناكاو قیژه و ده‌نگ و هه‌رایه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێت و شاشه‌كه له تۆز و خۆڵی بۆردوومانه‌كه‌دا نوقم ده‌بێت.