چركه ساتی كیمیایی بارانكردنی شارۆچكه‌ی خان شیخونی ئیدله‌ب ببینه
به وێنه و ڤیدیۆ.. له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریاوه به بۆمبی كیمیایی بۆردومان كراوه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، 4ی نیسان/ ئه‌پریلی 2017، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا، به بۆمبی كیمیایی شارۆچكه‌ی خان شیخونییان له پارێزگای ئیدله‌ب بۆردومان كرد.
وه‌ك به شێك له میدیاكانی نزیك له ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بووه.
به‌هۆی ئه‌و كیمیاییباران كردنه‌ش، زیاتر زیاتر له 50 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 600 كه‌سیش برینداربوون، زۆربه‌ی كوژراوانیش منداڵن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هه‌بووه.
خان شێخۆن، سه‌ر به پارێزگای ئیدله‌به و ده‌كه‌وێته باشووری پارێزگاكه، كه تا ئێستاش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایه.
دوای بۆردومانه‌كه‌ش، برینداران به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا دابه‌شكراون، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا، چه‌ند نهخۆشخانهیهكیشیان كردووه‌ته ئامانج.
كیمیاییبارانكردنی خان شێخۆن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه، ته‌واوی ناوه‌نده جیهانییه‌كانی هێناوه‌ته ده‌نگ و فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به‌رپرسارێتی ئه‌و بۆردومانه "مه‌ترسیداره" له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی سووریادایه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش، داوا كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی ئه‌و بۆردومانه كیمیاییه‌ی سوپای ئه‌سه‌د بكه‌ن.
سارین
وه‌ك له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گازه ژه‌هراوییه گازی سارین بووه.
ئه‌و گازه به گازی GB ناسراوه، یه‌كێكه له كوشنده‌ترین گازه كیمیاییه‌كان، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار، هه‌ناسه‌دان، سوورهه‌ڵگه‌ڕانی چاوه‌كان، گرژبوونی له ناكاوی ماسوولكه‌كان هه‌یه، پێشتریش حكوومه‌تی سووریا، به‌و گازه ژه‌هراوییه، غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی له شام بۆردومان كردووه.
خۆپاراستن
له كاتی به‌ركه‌وتن به‌و گازه، پێویسته جلوبه‌رگی كه‌سانی به‌ركه‌وتوو، له رێگه‌ی دڕاندنهوه دابكهندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گازه‌كه به لای سه‌ر و لووت و ده‌مدا نه‌چێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان نه‌بێت.
دانانی ئه‌و جلوبه‌رگانه له‌ناو كیسی تایبه‌ت و داخستنی به شێوه‌یه‌كی باش، بۆ ئه‌وه‌ی گازه‌كه دزه نه‌كات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چڕی گازه‌كه له هه‌وای ئاسایی قورستره، ده‌كرێ له رێگه‌ی چوونه سه‌ر جێگه‌ی به‌رز، مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبكرێنه‌وه.
چوونه ناو حه‌وزی ئاو، یاخود ئاوپێداكردنیش مه‌ترسی گازه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه، وا باشتره كه‌سانی به‌ركه‌وتوو، بۆ ماوه‌ی 15 خووله‌ك له‌ناو ئاودا بمێننه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)