ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا
شاندی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك چی‌یان به به‌غدا گوتووه
K24 - به‌غدا:
فوئاد حوسێن, سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ره‌وتی سه‌دری ئاشكرا كرد.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند, له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسیی كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ریان كردووه سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140 و چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كان.
هه‌روه‌ها باسی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور كرا.
فوئاد حوسێن گووتیشی: "له سه‌ردانه‌كانی ئه‌مڕۆیاندا بۆ لای لایه‌نه‌كان له به‌غدا باسیی راپرسیشیان كردووه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گووتیشی له كۆبوونه‌وه‌كاندا له به‌غدا جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه كه بڕیار‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كه‌ركووك مه‌ترسیداره، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا رێككه‌وتنه‌كان نابێت به زۆرینه بن.
فوئاد حوسێن گووتیشی: "سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانی به‌وه‌دانا كه په‌له‌یان له بڕیار‌ی سه‌باره‌ت به كه‌ركووك كردووه".