تره‌مپ: لێدوانه‌كانى ئيداره‌ى پێشوو شه‌ڕى مووسڵيان سه‌خت كرد
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، ئيداره‌ى پێشووى ئه‌مريكا به لێدوانه‌كانى شه‌ڕى مووسڵى سه‌خت كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، ئيداره‌ى پێشووى ئه‌مريكا به لێدوانه‌كانى شه‌ڕى مووسڵى سه‌خت كرد.
تره‌مپ له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵاى پاشاى ئه‌رده‌ن كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، تره‌مپ له باره‌ى هه‌نگاوى داهاتووى ئه‌مريكا بۆ شه‌ڕى مووسڵ و ره‌ققه و داهاتووى ناوچه‌كه، رايگه‌ياند، نامه‌وێت هه‌ڵه‌ى ئيداره‌ى پێشووى ئه‌مريكا دووباره بكه‌مه‌وه.
تره‌مپ، گوتيشى: ئيداره‌ى پێشوو، پێش ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى به چوار مانگ ده‌يوت شه‌ڕى مووسڵ ده‌كه‌ين و دواتر وتى سێ مانگى ديكه هێرشده‌كه‌ينه سه‌ر مووسڵ و دواتر وتى مانگێكى ديكه و پاشان تا گه‌يشته هه‌فته‌يه‌ك و دواجار وتى له 24 كاتژمێرى داهاتوو شه‌ڕى مووسڵ ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: بۆچى ئه‌وه بڵێين و دوژمن بزانێت ئێمه ده‌مانه‌وێت چى بكه‌ين، هه‌ر ئه‌و لێدوانانه بوو، وايكرد، شه‌ڕى مووسڵ سه‌خت و دژوار بێت.