تره‌مپ: هێرشه‌كه‌ى خان شێخۆن سووكايهتييه به مرۆڤايه‌تى
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، هێرشه كيمياييه‌كه‌ى خان شێخۆن سووكايهتييهكى گه‌وره‌يه به مرۆڤايه‌تى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، هێرشه كيمياييه‌كه‌ى خان شێخۆن سووكايهتييهكى گه‌وره‌يه به مرۆڤايه‌تى.
له ميانهى پێشوازيكردنى له شا عه‌بدوڵڵاى پاشاى ئه‌رده‌ن، ترامپ وێڕاى به‌خێرهێنانى شا عه‌بدوڵڵا بۆ كۆشكى سپى له باره‌ى هێرشه كيمياييه‌كه‌ى خان شێخۆنى نزيك ئيدلبى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌و هێرشه كيمياييه سوكايهتييهكى گه‌وره‌يه به مرۆڤايه‌تى و ئێمه به توندى ئيدانه‌ى ده‌كه‌ين.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى بۆردومانى كيميايى شارۆچكه‌ى خان شێخۆن، كه بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى ده‌يان منداڵ و هاووڵاتى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى سازكرد.
هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا و بريتانيا پڕۆژه بڕيارێكيان ئاماده‌كردووه و تێيدا داوايانكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا رێگه بۆ تيمه نێودهوڵهتييهكان بكه‌نه‌وه تا زۆرترين به‌ڵگه له باره‌ى ئه‌و هێرشه كيمياييه ده‌ستبخه‌ن و هاوكات سه‌رجه‌م ناوى ئه‌و فڕۆكهوانانهى هێرشه‌كه‌يان له 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017 ئه‌نجامداوه، راده‌ست بكات.