لاڤرۆڤ په‌يوه‌ندى به موعهليمهوه ده‌كات
به له‌به‌رچاوكردنى گۆڕانكارييه نوێيه‌كانى گۆڕه‌پانى سياسى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى سوورياوه په‌يوه‌ندى به وهليد موعهليمهوه كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ له دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى په‌يوه‌ندى به وهليد موعهليمى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوورياوه كرد.
سايتى رووسياليه‌وم بڵاويكرده‌وه، لاڤرۆڤ بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى نوێى سووريا و له‌به‌رچاوكردنى گۆڕانكارييه نوێيه‌كانى گۆڕه‌پانى سياسى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى سوورياوه په‌يوه‌ندى به وهليد موعهليمهوه كردووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى بۆردومانى كيميايى شارۆچكه‌ى خان شێخۆن، كه بووه‌ته هۆى گيان له‌ده‌ستدانى ده‌يان منداڵ و هاووڵاتى ناوچه‌كه، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تى سازكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نيكى هيلى، داواى له رووسيا كرد، چيديكه پشتيوانى له به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كات و ئيدانه‌ى كيمياييبارانكردنى خان شێخۆن بكات.
نوێنه‌رى ئه‌مريكا گوتيشى: ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامدراوه تاوانى جه‌نگه و پێويسته كارى زۆرتر له پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ره‌وشه بكرێت.