عه‌بادی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 لاده‌بات
عه‌بادی و شاندی هه‌رێمی كوردستان پێداگرییان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و شاندی هه‌رێمی كوردستان "له‌سه‌ر نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ریككه‌وتن" و "رێگه به شه‌ڕی لابه‌لا ناده‌ن" و "پێداگریشیان له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش و كاری هاوبه‌ش و پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و یاسا كرد".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند عه‌بادی پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد و له دانیشتنێكدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر پایه‌ندبوون به دانوستان و ئارامی رێككه‌وتن.
هه‌روه‌ها "پێداگریشیان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و پایه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسا كرد كه پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان گره‌نتی بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا باس له "رێگه‌نه‌دان به لارێ‌دا بردن بۆ شه‌ڕی لابه‌لا كرا و پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش كراوه‌ته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان "له‌سه‌ر نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 رێككه‌وتن و پێداگیریشیان له‌سه‌ر گرنگیی ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری دانیشتوان كرد، پاش رزگاركردنی ته‌واوی خاكی عێراق و له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش".
هه‌ردوولا له كۆتاییدا "پێداگریان له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش كرد كه له به‌رژوه‌ندیی ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراقدا بێت".
هه‌ر ئه‌مڕۆ پینجهشهممه له رۆژی دووه‌م و كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندی هه‌رێم سه‌ردانی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد و له كاتی گه‌یشتنی شاندی هه‌رێم، فوئاد حوسێن ئه‌ندامی شانده‌كه به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌وه دوایین وێستگه‌ی سهردانهكهیانه له به‌غدا.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پیكهاتوو له هه‌ر یه‌ك فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشتنه به‌غدا و له یه‌كه‌م وێستگه‌یان سه‌ردانی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراقیان كرد.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عه‌بادی بكات، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ره‌وتی سه‌در كۆببووه‌وه.
پرسی ریفراندۆم و كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی له كه‌ركوك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق بوو، هه‌ر وه‌ك میرانی پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جبوری رایگه‌یاند باسیان له هه‌ردوو بابه‌ت كردووه.
شانده‌كه‌ی هه‌رێم پاش كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 2 نیسانی رابردووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی بارزانی و سه‌ردانی هاوبه‌شی هه‌ردووكیان بۆ لای لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان پێكهات.