داعش زیاتر له 30 كه‌س سه‌رده‌بڕێت
ته‌رمه‌كانیان خستووه‌نه‌ته ناو چاڵێك
K24 – هه‌ولێر
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، داعش 33 كه‌سی به كۆمه‌ڵ سه‌ربڕیوه و ته‌رمه‌كانیشیانی فڕێداوه‌ته ناو چاڵێكه‌وه.
گوتیشی داعش به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 5 نیسانی 2017 كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی له پارێزگای دێره‌زۆر ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه 33 كه‌سی كوشتووه كه ته‌مه‌نیان نیوان 18 بۆ 25 ساڵی بووه و هه‌موویان سه‌ر بڕاون.
داعش ئه‌و كاره‌ی له بیابانی شارۆچكه‌ی مه‌یادین له نزیك سنووری عێراق ئه‌نجامداوه، كه هێشتا ناسنامه‌ی قوربانیان دیار نییه و به گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی داعش له ساڵی 2017 ئه‌ژمار ده‌كرێت.
روانگه‌ی سووریی له‌مباره‌وه بڵاویكرده‌وه، چالاكوانه‌كانیان ته‌رمی ئه‌و گه‌نجانه‌یان دیوه، كه هه‌موویان سه‌ر بڕوان و خراونه‌ته ناو چاڵێكه‌وه كه داعش خۆی هه‌ڵیكه‌ندووه.
ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌ی داعش به یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین كوشتنی به كۆمه‌ڵی له ساڵی 2017 ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه له ئه‌یلولی 2016 و سه‌ره‌تای تشرینی هه‌مان ساڵ 30 گه‌نجی دیكه‌ی له دێره‌زۆر كۆمه‌ڵكوژ كردبوو.