سبه‌ینێ له هه‌ولێر خه‌تی بزماری بڵاوده‌بێته‌وه
"به‌رهه‌مه وه‌رگێردراوه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره پرفرۆشترینی كوردستان بوون"
K24 - هه‌ولێر:
"خه‌تی بزماری" ناونیشانی رۆمانێكی نوێی، نووسه‌ری ناسراوی هۆڵه‌ندی به بنه‌چه ئێرانی" قادر عه‌بدوڵڵا"ـیه و له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕ" شه‌فیقی حاجی خدر" وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
بڕیاره سبه‌ینێ له ناو پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر كه له رۆژی 5/4/2016 كراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له لایه‌ن كتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه، ئه‌و رۆمانه نوێیه بخرێته به‌رچاوی خوێنه‌ران و بڵاوبكرێته‌وه.

ئه‌و نووسه‌ره هۆڵه‌ندییه به بنه‌چه ئیرانییه، تا ئێستا چه‌ندین رۆمانی بلاوكردووه‌ته‌وه و رۆمانه‌كانیش وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی. پێشتریش رۆمانێكی دیكه‌ی به ناوی" خانووه‌كه‌ی مزگه‌وتێ" به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن شه‌فیقی حاجی قادر كراوه‌ته كوردی.

شه‌فیقی حاجی خدر، نووسه‌ر و وه‌رگێڕه و تا ئێستاش چه‌ندین كتێبی له زمانه‌كانی "عه‌ره‌بی، هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی"ـیه‌وه وه‌رگێڕاوه ، له‌وانه "یاخیبوون"ـی میناحیم بێگن و داوود بنگۆریۆن دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ژیانی من" و "ژنێك، سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك"ـی گۆڵدا مایه‌ری له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی‌و هه‌ندێك له‌و كتێبانه پرفرۆشترینی سه‌ر ئاستی كوردستان بوون و چه‌ند جارێك چاپكراونه‌ته‌وه.

ئاره‌زوومه‌ندانی خوێندنه‌وه‌ی به‌م به‌رهه‌مه نوێیه، ده‌توانن، سبه‌ینێ، رۆمانی" خه‌تی بزماری" له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر ده‌ستبخه‌ن.