سوورییهك چیرۆكی له ده‌ستدانی 25 كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه
له بۆردومانه كیمیاییه‌كه‌ی خان شیخۆن بوونه‌ته قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولحه‌مید، له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی 25 كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به كوڵ ده‌گری، كه به‌هۆی بۆردومانی كیمیایی خان شیخۆن گیانییان له‌ده‌ستداوه.
عه‌بدولحه‌مید یوسف، كه وێنه‌كه‌ی له ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌ی دوا باوه‌شی به‌ر هه‌دوو منداڵه ساواكه‌یدا كردووه و له پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل دانیشتووه، باس له هه‌وڵه‌كانی بۆ رزگاركردنی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات.
عه‌بدولحه‌مید له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی CNNی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "كه گه‌یشتمه شوێنه‌كه، نه‌مده‌زانی هاوكاری كێ بكه‌م، هه‌رچه‌نده هه‌موویان شه‌هید ببوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عه‌بدولكه‌ریمی برام، خێزانه‌كه‌م، منداڵه‌كانم ئه‌حمه‌د و ئایه، دوو خوشكم، براژنه‌كانم، برازاكانم و ئامۆزاكانم، هه‌موویان شه‌هید بوون، نزیكه‌ی 25 كه‌س ده‌بوون".
له بۆردومانه كیمیاییه‌كه‌ی خان شیخۆنی سه‌ر به پارێزگای ئیدله‌بی سووریا، نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژران و 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ئه‌و گازه كیمیاییه‌ی به‌كارهاتووه، گازی سارینه، كه هه‌مان گاز له ئاداری 1988 بۆردومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێكراوه.
دوای بۆردومانه‌كه‌ش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایی هات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ ده‌ركردنی بڕیارێكی بوێرانه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تاكلایه‌نه ده‌كات له سووریا.