مه‌لا به‌ختيار: كاروان كه‌وته رێ
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو پرسى گرنگ تاوتوێكراوون.
K24 – هه‌ولێر:
شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستانيان كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود سكرتێرى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ماندا دوو پرسى سه‌ره‌كى تاوتوێكران، ئه‌وانيش يه‌كه‌ميان راپرسييه بۆ يه‌كخستنى هه‌ڵوێستى كورد و دووه‌ميش پرسى هه‌ڵكردنى ئاڵا بوو له كه‌ركووك.
روونيشيكرده‌وه، ده‌ستخۆشى له شاندى هاوبه‌ش بۆ به‌غدا و شاندى هاوبه‌ش بۆ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ين.
له به‌رامبه‌ريشدا مه‌لا به‌ختيار نوێنه‌رى يه‌كێتى له شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى بۆ سه‌ردانى لايه‌نه‌كان رايگه‌ياند، تا ئێستا قسه كرابێت، ئه‌وا ئێستا كاروان كه‌وته رێ.
مه‌لا به‌ختيار گوتيشى: ئێمه قه‌رزمان لاى وڵاتانى زلهێز هه‌يه و به كۆمپانيا و فڕۆكه و موشه‌ك و هێليكۆپته‌ر و تۆپه دوورهاوێژه‌كانى ئه‌وان تووشى كاره‌ساتى گه‌وره گه‌وره بووين و قه‌رزمان لايانه و ئێمه داواى شتێك ناكه‌ين كه نه‌كرابێت و يه‌ك بست خاكى هيچ لايه‌ك و يه‌ك ماڵى توركمانى كه‌ركووك ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و تاكه چه‌كى ده‌ستى ئێمه ياسا و ديالۆگه و ئه‌گه‌ر هاتنه سه‌ريشمان ئه‌وا چه‌كى ديكه‌مان هه‌يه بۆ به‌رگريكردن.