كۆشكى سپى: ئه‌گه‌رى بژارى سه‌ربازى به‌دوور نازانرێت
وڵاته‌كه‌ى ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى بژارى سه‌ربازى وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه كيمياييه‌كه‌ى خان شێخۆن به دوور نازانێت.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى بژارى سه‌ربازى وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه كيمياييه‌كه‌ى خان شێخۆن به دوور نازانێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئيداره‌ى ئه‌مريكا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانى به كراوه‌يى هێشتووه‌ته‌وه.
پێشتريش جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك بينس رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو رايگه‌ياندبوو، هه‌موو بژارده‌كان له‌به‌ر ده‌ستدان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه دوێنێ له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵاى پاشاى ئه‌رده‌ن ئه‌نجاميدا رايگه‌ياند، هه‌ڵوێستى زۆر گۆڕاون له باره‌ى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه بڵاويكرده‌وه، ترامپ ئه‌ندامانى كۆنگرێسى له باره‌ى ئه‌گه‌رى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له رژێمى ئه‌سه‌د ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داوايكردووه له ئه‌گه‌رى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى له سووريا بكۆڵنه‌وه.