كه‌ناڵێكى ئه‌مريكى: سوريا فڕۆكه‌خانه‌ى شعيراتى چۆڵكردبوو
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له لايه‌ن ئه‌مريكاوه مووشه‌ك باران كرا.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵێكى ئه‌مريكى بڵاويكرده‌وه، شه‌وى رابردوو، سوپاى سووريا فڕۆكه‌خانه‌ى شعيراتى له حمس چۆڵكردووه، كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له لايه‌ن ئه‌مريكاوه مووشه‌ك باران كرا.
كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى "ABC" بڵاويكرده‌وه، به گوێره‌ى زانيارى شاهێدحاڵه‌كانى نزيك له فڕۆكه‌خانه‌ى حمس، ده‌ركه‌وتووه، سوپاى سووريا پێشبينى هێرشه مووشهكييهكهى ئه‌مريكايان كردووه، كه به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ى 35 خولهك كرايه سه‌ر سووريا.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه شه‌وى رابردوو سوپاى سووريا چه‌ك و كه‌رسته هه‌ستياره‌كانى له فڕۆكه‌خانه‌ى حمس گواستووه‌ته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى چۆڵكردووه.
پنتاگۆن رايگه‌ياند، ئامانج له هێرشه‌كه‌يان وێرانكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى شعيراتى سه‌ربازى بووه له پارێزگاى حمس.