ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێمی سوریا مووشه‌كباران ده‌كات
له وه‌ڵامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی سوریاوه بووه
K24 – هه‌ولێر
سوپای ئه‌مریكا به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ به مووشه‌ك بنه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی رژێمی سوریا تۆپباران ده‌كات و به 59 موشه‌كی تۆماهۆک لە بنکەی هه‌وایی شەعیرات له پارێزگای حمس دەدات.
فه‌رمانی تره‌مپ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا رژێمی سوریایان تۆمه‌تبار كرد به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی هاووڵاتیانی سڤیل له پارێزگای ئیدلب، كه به هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و به‌شێكیان ژن و منداڵ بوون.
هه‌ر پاش ئه‌م هێرشه روسیا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد بۆ تاوتوێكردنی هیرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا.
پێنتاگۆن له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه‌وه رایگه‌یاند كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیانی له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند رووسیایان پێشوەختە ئاگادار نەکردۆتەوە لەم ئۆپەراسیۆنە و کاردانەوەی ئەرێنیشی هەبووە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
مووشەکەکان به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 7 نیسانی 2017 لە کەشتییە جەنگییەکانی سەربازی ئەمریکا لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاراستەی بنكه‌ی هه‌وایی شەیرات له سوریا كراون. له‌م گرافیكه‌دا، نه‌خشه‌ی سوریا و شوێنی مووشه‌كباران و هه‌روه‌ها شوێنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی لایه‌نه جیاوازه‌كانی سوریا ببینه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند چوار سه‌رباز له ئه‌نجامی هێرشیی مووشه‌كیی ئه‌مریكا كوژراون.
پارێزگاری حمس رایگه‌یاند چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه كوژران و برینداربوونه، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان ئاشكرا بكات.