پوتن هاته ده‌نگ
#هێرشى_ئه‌مريكا_بۆ_سه‌ر_سووريا زيانى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ رووسيا ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى كرملين بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن له‌و بڕوايه‌دايه، #هێرشى_ئه‌مريكا_بۆ_سه‌ر_سووريا زيانى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ رووسيا ده‌بێت.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا سه‌رۆكى رووسيا رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مريكا به دوژمنكارى روون و ئاشكرا بۆ سه‌ر وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ده‌زانين.
ديمترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژى رۆژنامه‌وانى كرملين بڵاويكرده‌وه، پوتن له‌و بڕوايه‌دايه ئه‌و هێرشه پێشێلكردنى ئاشكراى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه.
گوتيشى: سوپاى سووريا هيچ كۆگايه‌كى چه‌كى كيميايى نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌يان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه سوپاى سووريا هه‌موو كۆگاكانى چه‌كى كيمياييان له‌ناو بردووه.
ديمترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژى رۆژنامه‌وانى كرملين ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه پوتن له‌و بڕوايه‌دايه، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌م به‌يانييه ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا ئه‌نجاميداوه، ئامانج لێى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رنجه له‌سه‌ر ئه‌و مهدهنييانهى له مووسڵ به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا بوونه قوربانى.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه، ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا به شێوه‌يه‌كى گه‌وره كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى درووستكردنى هاوپه‌يمانێتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌كات.