رووسيا داواى كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
ئه‌و هێرشه پێشينه‌يه‌كى مه‌ترسيداره و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى سياسى و ئاشتيانه له بار ده‌بات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ليژنه‌ى به‌رگرى و ئاسايش له ئه‌نجوومه‌نى ئيتيحادى رووسيا ڤيكتۆر ئوزيرۆڤ، رايگه‌ياند، رووسيا داواى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتينكى رووسى بڵاويكرده‌وه، ئوزيرۆڤ، رايگه‌ياندووه، پێش هه‌ر شتێك رووسيا داواى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له باره‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارانهيهى ئه‌مريكا كرديه سه‌ر سووريا.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، ئه‌و هێرشه پێشينه‌يه‌كى مه‌ترسيداره و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى سياسى و ئاشتيانه له بار ده‌بات و ده‌بێته هۆى له بارچوونى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا له سووريا په‌ك ده‌خرێت به هۆى ئه‌و هێرشه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا پۆليڤيا كه ئێستا به شێوه‌ى كاتى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه داوايكرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له ئه‌نجام بدات.