كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سووریا
بێجگه له روسیا و ئێران، هه‌موو لایه‌نێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی و جیهانی پشتگیری له‌م هێرشه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومسی سوریا كاردانه‌وه‌ی جیاوازی ناوچه‌یی و جیهانی لێكهوتهوه.
هیلاری داوای رووخاندنی ته‌واوی بنكه هه‌واییه‌كانی سوریا ده‌كات
هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داوای رووخاندنی ته‌واوی بنكه هه‌واییه‌كانی سوریا و هێزی هه‌وایی ئه‌م وڵاته ده‌كات.
هیلاری كلینتۆن وزیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای رووخاندنی ته‌واوی هێز و توانایی هه‌وایی رژێمی سوریا ده‌كات و پێی وایه به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێ كۆتایی به شه‌ڕ له سوریا بهێنرێت.
بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ده‌ربڕیوه.
فه‌ره‌نسا كه پێشتر له هێرشه‌كه ئاگادار كرابووه‌وه، رایگه‌یاند ئایندهی سوریا به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سه‌ر ناگرێت و ئه‌مریكا سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی خۆیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس نیلرسۆن، پێش هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی له سوریا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسای ئاگادار كردبووه.
توركیا پشتگیری له هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوریا ده‌كات
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نه‌عمان كورتولوش رایگه‌یاند "ئه‌نقه‌ره هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌وایی له سوریا به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانێت".
گوتیشی به‌شار ئه‌سه‌د پێویسته له لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوه‌تی سزا بدرێت و پرۆسه‌ی ئاشتی پێویستی به خێراتركردنی هه‌یه.
بریتانیا پێشوازی له هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریك بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومس ده‌كات.
عه‌ره‌بستانی سعوودیه وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه بڵاویكرده‌وه رژێمی سوریا به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه‌یه سه‌ربازییه بۆ سه‌ر سوریا و ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره بوێره‌ی تره‌مپ نیشانده‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی رژێمه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه له دانانی سنووری بۆ ئه‌م رژێمه.
روسیا و ئێران دژی هێرشه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
كۆشكى كرملين بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن له‌و بڕوايه دايه، هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا زيانى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ ده‌بێت.
روسیا داوای كۆبوونه‌وی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ تاوتوێكردنی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی شه‌عیرات له سوریا
كۆماری ئیسلامیی ئێران به توندی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌وایی له سوریا شه‌رمه‌زار ده‌كات و به بیانوییه‌ك ده‌زانێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هرام قاسمی له یه‌كه‌م هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشی مووشه‌كی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له سوریا رایگه‌یاند "سه‌رباری به توندی شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ر جۆره كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كلایه‌نه و هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شهعیران، له سوریا له لایه‌نی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا، پێمان وایه ئه‌و جۆره كرده‌وانه به بیانووی هێرشی كیمیایی جێگه‌ی گومان له خان شیخۆن له ئیدلب ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی تیرۆریستان و ئاڵۆزتری ره‌وش له سوریا و ناوچه‌كه".
كۆماری ئیسلامیی ئێران له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، به جێگیركردنی هه‌زاران سه‌رباز، به پراكتیك پشتگیری له رژێمی سوریا ده‌كات و تا ئێستا به سه‌دان كه‌سی له فه‌رمانده و سه‌ربازه‌كانی له سوریا كوژراون.
قاسمی، وڵاته‌كه‌ی به گه‌وره‌ترین قوربانی چه‌كی كیمیایی به ناو ده‌كات و ده‌ڵێت "سوودوه‌رگرتن له‌م بیانۆیه بۆ كرده‌وه‌ی یهكلانهیه مه‌ترسیداره و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی سوپای ئه‌مریكا له دوو كه‌شتی جه‌نگی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست 59 مووشه‌كی تۆماهۆک ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حمس له سوریای كرد، چه‌ندی رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشێكی كیمیایی له خان شیخۆن له پارێزگای ئدیلب 70 كه‌س كوژران و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی رژێمی سوریا كرا.
پارێزگاری حومس رایگه‌یاند 5 سه‌رباز له‌م هێرشه‌دا كوژران و 7 دیكه‌شی برینداربوون.