جۆن كێربى: كاردانه‌وه‌ى رووسيا گرنگه
هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا ره‌وشى مه‌يدانى سووريا ده‌گۆڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
جۆن كێربى گوته‌بێژى پێشووى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا ره‌وشى مه‌يدانى سووريا ده‌گۆڕێت.
كێربى له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، له فڕۆكه‌خانه‌ى شعيرات فڕۆكه و چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى رووسيا هه‌بوون و تا ئێستا نه‌زانراوه ئايا ئه‌و هێرشه مووشهكييهى ئه‌مريكا زيانى به رووسه‌كان له سووريا گه‌ياندووه ياخود نا.
گوتيشى: له‌و بڕوايه‌دام پرسى گرنگ، ئه‌وه‌يه سه‌ير بكه‌ين بزانين رووسيا چۆن وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سوپاى ئه‌مريكا رووسهكانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و لانيكه‌م ئه‌و به‌شه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه كه گومانده‌كرێت رووسهكانى تێدا جێ‌گير بوون، بۆردومان نه‌كراوه.