پێش هێرشه‌كه تره‌مپ سێ بژارى تاوتوێكردووه
راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر سووريا سێ بژارى له‌گه‌ڵ تاوتوێكردين.
K24 – هه‌ولێر:
هربرت ماكماسته‌ر، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر سووريا سێ بژارى له‌گه‌ڵ تاوتوێكردين.
گوتيشى: تره‌مپ ژماره‌يه‌ك پرسيارى ئاراسته كردين و دواى گفتوگۆيه‌كى دوور و درێژ تره‌مپ بڕياريدا جووڵه‌كانى ده‌ست پێ بكات.
ئه‌و راوێژكاره‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا گوتيشى: له گفتوگۆكاندا هه‌موو ئه‌گه‌ر و مه‌ترسييه‌كانى جووڵه‌ى سه‌ربازى و ئه‌نجام نه‌دانى هيچ جووڵه‌يه‌ك خرانه‌ڕوو.
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشه‌كى تۆماهۆكى ئاراسته‌ى ناوه‌نده سه‌ربازييه‌كانى سووريا كرد.
ئه‌و مووشه‌كانه له لايه‌ن هێزى ده‌ريايى ئه‌مريكا (مارێنز) ئاراسته‌ى ناوه‌ڕاستى سووريا كراوون.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا جيف ديڤيز رايگه‌ياند، فڕۆكه و سيستمى به‌رگرى ئاسمانى سووريا كراونه‌ته ئامانج.