زانيارى ورد له باره‌ى ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه‌ى ئه‌مريكا وێرانيكرد
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ بنكه‌ى ئاسمانى شعيراتى پارێزگاى حمس له لايه‌ن ئه‌مريكاوه مووشه‌كباران كرا.

K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ بنكه‌ى ئاسمانى شعيراتى پارێزگاى حمس له لايه‌ن ئه‌مريكاوه مووشه‌كباران كرا.
فڕۆكه‌خانه‌ى شعيراتى سه‌ربازى له دوورى 31 كيلۆمه‌ترى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى شارى حمسه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه به گرنگترين ناوه‌ندى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت و له سه‌دا 25ى تواناى هێزى ئاسمانى سووريا پێكده‌هێنێت.
له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا دوو جۆرى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌ى جه‌نگى لێبووه، كه ئه‌وانيش فڕۆكه‌ى ميگ و سيخۆى رووسى بوون.
له‌و فڕۆكه‌خانه‌يه‌دا 40 رێڕه‌وى سه‌رداپۆشراوى كۆنكرێتى هه‌بوون بۆ فڕۆكه‌كان و ژماره‌يه‌كى زۆرى فڕۆكه‌ى ميگ 23 و ميگ 25 و سيخۆى 25ى جه‌نگى لێ بووه و دوو رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هه‌بووه، كه درێژى هه‌ريه‌كه‌يان 3 كيلۆمه‌تر بووه و مووشه‌كى سام 6ى به‌رگرى ئاسمانى لێبووه.
هه‌روه‌ها له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ليواى 22ى سوپاى سوورياى لێبووه.
.jpg)