به ڤيديۆ.. وێرانبوونى فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات ببينه
سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشەکی تۆماھۆکى ئاراستەی بنکەى ئاسمانى سوپاى سووريا له پارێزگاى حمس كرد.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشەکی تۆماھۆکى ئاراستەی بنکەى ئاسمانى سوپاى سووريا له پارێزگاى حمس كرد.
بەگوێرەی زانیارییه‌کان، هێرشه‌كه نزیکه‌ی ٢٠ فڕۆکه‌ی سیخۆی رووسی تێکشاندووه.
بەڵام پنتاگۆن رایگەیاندووە، هیچ بنکەیەکیان نەکردووهتە ئامانج کە فڕۆکە و چەک و توانایی سەربازی رووسی لێ بێت لە سوریا.
فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات، له لايه‌ن ئه‌مريكاوه وا ناوى ده‌برێت، كه لێيه‌وه سوپاى ئه‌سه‌د هێرشى كيميايى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى خان شێخۆنى سنوورى پارێزگاى ئيدلب ئه‌نجامداوه و هه‌ر بۆيه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه كراوه‌ته ئامانج.
فڕۆكه‌خانه‌ى شعيراتى سه‌ربازى له دوورى 31 كيلۆمه‌ترى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى شارى حمسه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه به گرنگترين ناوه‌ندى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت و له سه‌دا 25ى تواناى هێزى ئاسمانى سووريا پێكده‌هێنێت.
له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا دوو جۆرى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌ى جه‌نگى لێبووه، كه ئه‌وانيش فڕۆكه‌ى ميگ و سيخۆى رووسى بوون.
له‌و فڕۆكهخانهيهدا 40 رێڕه‌وى سه‌رداپۆشراوى كۆنكرێتى هه‌بوون بۆ فڕۆكه‌كان و ژماره‌يه‌كى زۆرى فڕۆكه‌ى ميگ 23 و ميگ 25 و سيخۆى 25ى جه‌نگى لێ بووه و دوو رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هه‌بووه، كه درێژى هه‌ريه‌كه‌يان 3 كيلۆمه‌تر بووه و مووشه‌كى سام 6ى به‌رگرى ئاسمانى لێبووه.
هه‌روه‌ها له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ليواى 22ى سوپاى سوورياى لێبووه.