سوریا زیانه‌كانی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات ئاشكرا ده‌كات
زیانێكی زۆری مادی به بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات گه‌یشتووه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی گشتی سوپای سوریا، "كوژرانی 6 سه‌رباز و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر و گه‌یاندنی زیانێكی زۆری مادی" به بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات به‌هۆی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكای راگه‌یاند.
ئه‌ركانی گشتی سوپای رژێمی سوریا له په‌یامێكی ڤیدیۆیی، ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مریكا به به‌رده‌وامبوونی ستراتیژی هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر "شه‌ڕی تیرۆر" ده‌زانێت و ده‌ڵێت "به‌هۆیه‌وه ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ته هاوبه‌شی داعش و نه‌سره و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به هێرشی كیمیایی له خان شیخۆن ده‌كات و به هه‌وڵدانێك بۆ بیانوو هێنانه‌وه ده‌زانێت، كه سوپای سوریا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنرابێت، بێ ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كه و به‌رپرسیارانی بزانرێت.
له به‌شیكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مریكا "به پێشێلكردنی ته‌واوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ری خستنه سه‌ر توانایی سوپای عه‌ره‌بی سوری له شه‌ڕی دژی تیرۆر" ده‌زانێت.
سوپای ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومس كرد. چه‌ندی رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی هێرشێكی كیمیایی هاووڵاتیانی سڤیلی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 70 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌شی دیكه‌شی برینداربوون، په‌نجه تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌ی رژێمی سوریا كراون و پێده‌چێت له‌و بنكه‌ی هه‌واییه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.