رووسيا رێككه‌وتنێكى گرنگى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌ڵپه‌سارد
رووسيا له توانايدايه هاتوچۆى فڕۆكه‌ى وڵاتان له ئاسمانى سووريا بخاته مهترسييهوه.
K24 – هه‌ولێر:
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى كرده‌يى له دژى هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا، رووسيا بڕياريدا كاركردن به رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌ڵپه‌سێرێت.
مۆسكۆ رايگه‌ياند، هه‌موو رێككاره‌كانى په‌يوه‌ست به رێككه‌وتنى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرابوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كانى هه‌ردوو وڵات له ئاسمانى سووريادا.
ئامانجى سه‌ره‌كى رێككه‌وتنه‌كه خۆ به‌دوورگرتنى هه‌ردوو وڵات بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى يه‌كدى و درووستبوونى گرژى له نێوانياندا.
به هۆى دامه‌زراندنى سيستمى به‌رگرى ئاسمانى ئێس 300 و ئێس 400 له سووريا له لايه‌ن رووسه‌كانه‌وه، ئاسمانى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى رووسيادايه و سوپاى ئه‌و وڵاته له توانايدايه هاتوچۆى فڕۆكه‌ى وڵاتان له ئاسمانى سووريا بخاته مهترسييهوه.