داعش 140 هاووڵاتی سڤیل كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات
هه‌ندێكیان به ستوونه‌كانی كاره‌با هه‌ڵواسیوه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان "كوژرانی 140 هاوولاتی سڤیل له لایه‌ن داعشه‌وه له رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی رابردوو له موسڵ" راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا به پشت به‌ستن به هێزه‌كانی دژه تیرۆری خۆی رایگه‌یاند "داعش رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی رابردوو 140 هاووڵاتی سڤیل كۆمه‌ڵكوژ كردووه كه هه‌وڵیانداوه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراق را بكه‌ن".
ده‌شڵێت "هه‌ندێ ته‌رم به ستوونه‌كانی كاره‌با له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئیسلاح زراعی و ته‌نك هه‌ڵواسراون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی بۆ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ گواستراونه‌ته‌وه".
هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی موسڵ له رۆژئاوای شاره‌كه ده‌ده‌ن، كه به دوایین قه‌ڵای داعش له شاره‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت، پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی عێراق رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و زۆرترین گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای موسڵیان كۆنترۆڵكرد.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆكردنی موسڵی رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیان كۆنترۆڵكرد و رێگه‌یان بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناو شاری موسڵ كرده‌وه.
1/ According to our CT Dept (CTD), on Monday and Tuesday #ISIS massacred 140 civilians fleeing to areas controlled by Iraqi forces. #Mosul
— KR Security Council (@KRSCPress) April 7, 2017