تێچووی چه‌ند خووله‌ك هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلار بووه
له مه‌ودای نزیكه‌ی 1600 كیلۆمه‌تر و به خێرایی 885 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به سیسته‌می GPS ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت
K24 – هه‌ولێر
موشه‌كی تۆماهۆك به چه‌كێكی سه‌ره‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به وردبینییه‌كی به‌رز ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م مووشه‌كه كرۆزه بۆ مه‌ودای مامناوه‌ند بۆ ئامانجه‌كانی تا نزیكه‌ی 1600 كیلۆمهتربهكار دێت و 6.25 مه‌تری دریژه و توانایی هه‌ڵگرتنی كلاوه‌كی روخێنه‌ر به قورسایی 454 كیلۆگره‌م هه‌یه.
مووشه‌كی تۆماهۆ بۆ ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه، به باشترین بژارده‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ده‌ژمێردرێت و باشترین بژارده‌ی تره‌مپ بوو بۆ لێدانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌م مووشه‌كه پێویستی به‌وه نییه له لایه‌ن مرۆڤ شوێنه‌كه‌ی دیاری و ئاراسته بكرێت، به‌ڵكو پشت به سیسته‌می GPS ده‌به‌ستێت و به دووری 1600 كیلۆمه‌تر و به خیرایی 885 كیلۆمه‌تر له كاتژمێریكدا ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت و وردبوونیشی ده‌گاته 85%.
له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا، نزیكه‌ی 90 ملیۆن دۆلار تێچوونی بۆ ئه‌مریكا هه‌بووه.
تێچوونی هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له سوریا 88.5 ملیۆن دۆلار بووه، كه 59 مووشه‌كی تۆماهۆك به‌كارهێنراون و تێچوونی به‌كارهێنانی هه‌ر كامه‌یان 1.5 ملیۆن دۆلار بووه.
ئه‌م مووشهكانهشی له‌م هێرشه‌دا به‌كارهاتوون، نزیكه‌ی 1.47% كۆی مووشه‌كه تۆماهۆكه‌كانی ئه‌مریكا پێكده‌هێنن
ناتۆ له ساڵی 2011، ئه‌و مووشه‌كانه دژی رژێمی قه‌زافی به‌كارهێنا، پێش ئه‌وه‌ی ببێته چه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له ئه‌یلولی 2014، ئه‌مركیا 47 مووشه‌كی تۆماهۆك له كه‌نداو و ده‌ریای سور ئاراسته‌ی چه‌كدارانی عێراقی كردووه.
ئ

ئه‌مریكا 4 هه‌زار مووشه‌كی تۆماهۆكی هه‌یه
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی سه‌ربازی، پێشنیاری راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی تۆماهۆكی كردبوو، ئه‌مریكا له كاتی ئێستادا 4 هه‌زار له‌م مووشه‌كانه‌ی هه‌یه.
ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می رابردوو سێ بنكه‌ی رادار له یه‌مه‌ن به‌م مووشه‌كانه كرده ئامانج، پاش ئه‌وه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی هه‌ڵگری مووشه‌كی تۆماهۆك له ناوچه بڵاوه پێكرد.
ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكی 303.7 ملیۆن دۆلار بۆ به‌رهه‌مهێنانی 214 مووشه‌كی تۆماهۆك ئیمزا كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ئابی 2018 راده‌ستی هێزی ده‌ریایی ئه‌م وڵاته بكرێت.
ئه‌مریكا ته‌نیا خاوه‌نی مووشه‌كی تۆماهۆك نییه
بریتانیا یه‌كه‌م وڵاته، پاش ئه‌مریكا مووشه‌كی تۆماهۆكی به‌كارهێنا، ئه‌ویش به‌هۆی رێككه‌وتنێك له ساڵی 1995.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئه‌مریكایی، The Atlanta Journal-Constitution زیاتر له 70 وڵات خاوه‌ن مووشه‌كی تۆماهۆكن.
سوپای ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی هه‌وایی شه‌عیرات له پارێزگای حومس كرد. چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی هێرشێكی كیمیایی، هاووڵاتیانی سڤیلی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 70 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سی دیكه‌شی برینداربوون، په‌نجه تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌ی رژێمی سوریا كراون و پێده‌چێت له‌و بنكه‌ی هه‌واییه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدابێت.