باوكی ئه‌حمه‌د و ئایه ته‌نها سێ شه‌و به‌رگه‌ی ته‌نیایی گرت
عه‌بدولحه‌مید یوسف كه 25 كه‌سی له‌ده‌ستدا چیدیكه به‌رگه ناگرێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولحه‌مید یوسف، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، ته‌نها سێ شه‌و توانی له ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، كه له‌نێو دیواره‌كانی، هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی خنكان، ئه‌و ماوه‌یه‌شی به گریان به دیار یاری منداڵه‌كانی به‌سه‌ربردووه و جلوبه‌رگی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بۆن كردووه، به‌ڵام دواجار بڕیاری جێهێشتنی دا.
كاتژمێری 3ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی، 7ی نیسان/ ئه‌پریل، بۆ دوایینجار ده‌رگه‌ی ماڵه ساده‌كه‌ی عه‌بدولحه‌مید، له خان شیخۆنی ئیدله‌ب داخرا، كه له‌و ناوچه‌یه به‌هۆی كاره‌ساته كیمیاییه‌كه، نزیكه‌ی 100 كه‌س مردن و 25یان كه‌سوكاری عه‌بدولحه‌مید بوون.
عه‌بدولحه‌مید رووه‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌گه‌ڵ خۆی ببات، چونكه هێنده خه‌م و ئازاره‌ی به‌سه، كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌سوكاره‌كه‌ی هه‌ڵیگرتووه، ئه‌و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا خه‌و ده‌یبرده‌وه و ئایه و ئه‌حمه‌دی كوڕی ده‌هاته به‌رچاو، كاتژمێری 5ی به‌یانی لایدابوو، كاتێك ته‌له‌فۆنێكی بۆ هات.
ئه‌و كه‌سه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌كرد گوتی: "باوكی ئه‌حمه‌د هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌خانه‌ی شعیراتییان به 59 مووشه‌ك بۆردومان كردووه، ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی تۆی كرده‌وه باوكی ئه‌حمه‌د".
بۆ ماوه‌یه‌ك داماو بێده‌نگ بوو، گوتی: "بگریم یان پێبكه‌نم"، دواتر كه‌وته شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گریان و گوتی: "وێنه‌ی منداڵه‌كانم جیهانی هه‌ژاند، دواجار كه‌وتنه جموجۆڵ".
بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شعێرات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، دڵی زۆرێك له سوورییه‌كانی خۆشكردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌و خۆشحاڵییه به ئادگاری ئه‌و گه‌نجه 28 ساڵییه‌وه دیار نه‌بوو، چونكه ئه‌و مووشه‌كانه جارێكی دیكه هاوسه‌ر و منداڵه‌كان و خێزانه‌كه‌ی عه‌بدولحه‌مید ناگه‌ڕێننه‌وه.
خه‌ڵكی خان شێخۆن، به شه‌رمه‌وه خۆشحاڵی خۆیان بۆ بۆردومانه‌كه ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام مووشهكبارانكردنهكهشیان له ئاست كاره‌ساته‌كه‌دا پێ شتێكی ئه‌وتۆ نییه، وه‌ك ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش هه‌یه پێشتر رژێمی ئه‌سه‌د به مووشه‌كبارانه‌ی زانیوه، بۆیه خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێت: "كوژرانی 6 كه‌سی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌س نییه، ده‌بوایه زیاتر له بۆردومانه‌كه له‌ناوبچن".
عه‌بدولحه‌مید، دوای بۆردومانه كیمیاییه‌كه و له‌ده‌ستدانی نزیك 25 كه‌س له خێزانه‌كه‌ی، وایده‌زانی ده‌توانێت به‌رده‌وامی به ژیان بدات، به‌ڵام ئه‌و به‌ده‌م بیره‌وه‌رییه‌كانی ئایه و ئه‌حمه‌د و ده‌لالی هاوسه‌ری و كه‌سوكاره‌كه‌ی، كه به‌ر له دوو رۆژ بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ‌كردن، ده‌ڵێت: "ژیان هیچ چێژێكی نه‌ماوه به‌بێ رووناكی چاوه‌كانم"، كه مه‌به‌ستی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بوو.
دوای بۆردومانه كیمیاییه‌كه‌ی خان شێخۆن و بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی بۆردومانه‌كه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شعێراتی ده‌ركرد، كه فڕۆكه‌كانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د له‌وێوه بۆ كیمیاییكردنی خان شێخۆن ههڵفبڕیبوون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی كه‌شتی جه‌نگییه‌وه، 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی ئاراسته‌ی بنكه‌ی شعێرات كرد، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 12 فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆره‌كانی سوخۆی سو 22، سو 24 و مێگ 3ی تێك‌شكان، له‌گه‌ڵ هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی.